سەردار قادر وەڵامی هەڕەشەکانی لایەنگرانی گۆڕان دەداتەوە

 سەردار قادر وەڵامی هەڕەشەکانی لایەنگرانی گۆڕان دەداتەوە
هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان کە لە سەر پشکی ئەو بزووتنەوەیە لە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانییە، وەڵامی ئەو هەڕەشانە دەداتەوە کە لێی دەکرێت و ئامادەیی خۆی بۆ لێپرسینەوە دەردەبڕێت.

دوای ئەوەی هەڵمەتێکی گەورە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە لایەن پەیج و ئەکاونتی لایەنگرانی گۆڕان لە دژی سەردار قادر، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە پشکی گۆڕان بەڕێوەچوو و بە گەندەڵی تۆمەتبار کرا کە سەرجەمیان یەک وتاریان دانابوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3\8\2016، سەردار قادر، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند: “من ئێستا پۆستێکی حکوومیم هەیە و هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕانم، تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن گۆڕانەوە ئاگادار نەکراومەتەوە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەو بابەتە لەدژی من بڵاو کراوەتەوە”. بێ ئاگایی خۆشی لە وردەکارییەکانی ئەو هێرشە دەربڕی و گوتی: “هەر کەسێک کار بکات ڕوبەوووی کێشە دەبێتەوە، لە کاتێکدا گومانم لەکەس نییە و بەردەوامم لەکاری خۆم".

ئەو هەڵسووڕاوەی گۆران لە لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: “ئەم نووسینە ساردم ناکاتەوە، لە کارکردن، حزبەکەم کار دەکات و خۆی ئاگاداری ئەو هێرشانەیە کە لە سەرم هەیە و ئامادەم بۆ لێژنەی لێکۆڵینەوە ئەگەر لە لایەن نەوشیروان مستەفاوە پێکبهێنرێت، بەڵام ئەمە هۆکاری ئەوەیە کە دەنگۆ بڵاو بووەتەوە کە من شوێنی پارێزگاری سلێمانی دەگرمەوە".









باسنیوز
Top