"پەیەدە نەیتوانی ئەمنیەتی رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت"
(نەواف رەشید)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دۆخی رۆژئاوای كوردستان زۆر خراپە بە تایبەت دۆخی ئەمنی، دوای تەقینەوەكەی قامشلۆیش خەڵك ڕادەكهن و تووشی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بوون، ئاخر بۆ هەموو خەڵك روون بووەوە كە پەیەدە ناتوانێت خەڵك بپارێزێت؛ بەرپرسیارەتییش له ئهستۆی ئهوه، چونكە پهیهده خۆیان بە دەستەڵاتدار دادەنێن، كە بەردەوام جەختیان لەوە دەكردەوە خەڵك دەپارێزن، كهچی نەیانتوانی ئەویش بكەن".
بەرپرسی كۆمیتەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی سووریا لە هەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، پەیەدە كه به زهبری هێز دهستی بهسهر ڕۆژئوای كوردستاندا گرتووه، سودێكی وای بۆ گەلی كورد نەبووە، نەك تەنیا لە رۆژئاوا، بەڵكو پەكەكە لە هەر چوار پارچەی كوردستاندا هەموو كات زیانی هەبووە، كه پهیهدهیش لقێكیهتی.''
دەشڵێت: "پەیەدە پێشتر بەردەوام بیانووی ئەوەیان بە خەڵك دەگرت كە دەیانپارێزن، ئێستا ئەو بیانووەیش نەما، چونكە بە رۆژی رووناك ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هات و خۆی تەقاندەوە و ئەو وێرانكارییەی دروست كرد، ئێمەیش وەكو ئەنجوومەنی نیشتیمانی لەبەر ئەوەی نامانەوێت براكوژی ڕوو بدات، ئهگەرنا وا بێدەنگ نابین".
