كەركووكی: تێوەگلاوانی هێرشەكەی كارگەی غازی (AB2) دەستگیر كران

 كەركووكی: تێوەگلاوانی هێرشەكەی كارگەی غازی (AB2) دەستگیر كران
لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك، هێزەكانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لیوای (٢) و هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزی هاوپەیمانان، چوار تیرۆریستیان بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشەكەی كارگەی غازی (AB2)، دەستگر كرد.

لەو بارەیەوە، (د. كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمشەو سەعات نۆ لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك، بە هەماهەنگی لیوای (٢) و هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزی هاوپەیمانان، چاودێریی وردی چوار تیرۆریست كرا و سەعات یازدە و نیو، توانرا تێوەگلاوانی پلانی هێرشكردنەسەر كارگەی غازی (AB2) بەرامبەر باجوان دەستگیر بكرێن لە گوندی خڕبكێف كە ناسراوە بە (كێف)، ئەمەیش ناوی تێوەگلاوانی هێرشە تیرۆریستییەكەیە:

١-ڕیاض سلێمان ضمان لەدایكبووی ١٩٨٢

٢-سعدون سلێمان ضمان لەدایكبووی ٦١٩٨

٣-فیاض سلێمان ضمان لەدایكبووی ١٩٨٤

٤-سعد ڕیاض سلێمان لەدایكبووی ١٩٩٤

(كەركووكی) گوتیشی: "ئەم ناوانەی كە ئاماژەمان پێیان داوە، تاكو ئێستا دوو جاری دیكە لەلایەن ئاساییشی دوبزەوە دەستگیر كراون لەسەر بوونی زانیاری كە پەیوەندییان هەبووە بە كردەوەی تیرۆریستییەوە، بەڵام لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست، ئازاد كرابوون".










KDP
Top