حكوومەتی هەرێم ئامادەكاری بۆ هاتنی ئاوارەكانی مووسڵ دەكات
(نەزهەت حوسێن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەگەڵ نزیكبوونەوەی دەستپێكردنی ئۆپەڕاسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ، رۆژانە دانیشتووانی شارەكە بەرەو هەرێمی كوردستان ئاوارە دەبن و رۆژ هەیە تا 400 كەس لە مووسڵەوە بەرەو هەرێمی كوردستان كۆچ دەكەن، ئەمەیش ژمارەیەكی زۆرە بۆ هاتنی ئاوارەكان".
(حوسێن) راشیگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوو كەمپی گەورەی لە دهۆك، كەمپێكی لە قەزای مەخموور و كەمپێكی دیكەی لە شاری سلێمانی ئامادە كردووە بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەكانی مووسڵ، ئەمەیش بەشی هەموو ئاوارەكان ناكات، چونكە ئێمە پێشبینی دەكەین زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە روو لە هەرێمی كوردستان بكات، لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارەكانی شاری مووسڵ دەكەین، تا هاوكارییان بكەین".
KDP
