له ده‌ربه‌ندیخان؛ سێ مامۆستا له ڕوداوێكی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا
ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی قه‌تره كه ده‌كه‌وێته 10 كیلۆمه‌تر باشوری ده‌ربه‌ندیخانه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان روویداوه.
ڕێژه‌ن بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان گوتی : به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه پیشه‌یان مامۆستایه".
ڕووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی هۆنداو فلاتێكی بارهه‌ڵگردا ڕوویداوه ئۆتۆمبێله هۆنداكه شۆفێره‌كه‌و دووسه‌رنشینی تێدابووه له كه‌لاره‌وه به ئاراسته‌ی ده‌ربه‌ندیخان هاتوون و فلاتهكهش له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به ئاراسته‌ی كه‌لار ڕۆشتووه.
ڕێژه‌ن بورهان وتیشی "به پێی هێڵكاریه‌كان ئۆتۆمبێله هۆنداكه ده‌رچونی كردووه له ئه‌نجامدا به‌هۆی خێرای هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ڕووداوه‌كه ڕویداوه له ئێستادا شۆفێری فلاتهكه ده‌ست گیركراوه دۆسیه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی پۆلیس كراوه".
دوای ده‌رهێنانه‌وه‌یان، ته‌رمی هه‌ر سێ مامۆستاكه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان كران.
د. ڕزگار غفور به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، ئه‌و سێ هاوڵاتیه له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دابوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئه‌وانه‌وه ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێنران له ئێستادا ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون له ده‌ربه‌ندیخان.
خه‌ندان
