دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت

 دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.



بەپێی ڕاگەیاندراوەکانی پێشتری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نێردراون، ئەمڕۆ چوارشەممە 3\8\2016، مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت و سبەش بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی شارەکان لە هەمان وەزارەت دابەش دەکرێت.



هەر لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتەکانی (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سامانە سرووشتییەکان، پلاندانان، دارایی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، تەندروستی، بازرگانی و پیشەسازی، کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ڕۆشنبیری و لاوان)ی لەگەڵ دەستە و دامەزراوەکانی (دەزگای مین، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاکی و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان)ی دابەش کردووە.



بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، لە هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و ڕەنگە هەر لە هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی بێت.



هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی 70 و 80 و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ئامادەی دابەش کردووە.



پێشتر هیڤا حاجی میرخان، بڕیاردەری لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاندبوو، لەبەر ئەوەی گۆڕینەوەی داهاتەکانی نەوت لە دۆلارەوە بۆ دیناری عێراقی پێویستی بە کات هەیە، دابەشکردنی معاش تاخیر بووە.

Top