کۆچى نێودەوڵەتى: لە حەوت مانگدا چوار هەزار کۆچبەر لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون

کۆچى نێودەوڵەتى: لە حەوت مانگدا چوار هەزار کۆچبەر لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کۆچبەر لەکاتی پەرینەوەیاندا لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو گیانلەدەستدانی پەناخوازان بەرێژەی ٢٦% زیادیکردووە.

ڕێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، لە ئەمساڵدا نزیکەی ٢٥٠ هەزار کۆچبەر گەشتیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکانیش، تائێستا زیاتر لە ٦٧ ھەزار کۆچبەر لەرێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.

هاوکات فیدراسیۆنى سەراسەرى کۆچبەرانى عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتاى ساڵی ڕابردووەوە تائیستا زیاتر لە ٣٠ هەزار هاوڵاتى هەرێم بەرەو دەرەوەى وڵات کۆچیان کردووە .

هەر بەپێی ئاماری فیدراسیۆن، لە سەرەتاى ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا، ٣٨٦ هاوڵاتى هەرێم لە ئاوەکانى دەریاى ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان کەسی دیکەش چارەنوسیان بە نادیاری ماوەتەوە.








Top