21 بەندکراوی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دران
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاویان کردەوە، ئەو 36 بەندکراوە هەموویان چالاکوانی مەزهەبیی سوننە بوون و کە بەشێکیان سەر بە نەتەوەی بەلووچ و بەشێکی دیکەشیان کورد، و زۆربەیان لەلایەن ئێرانەوە بە تۆمەتی بەرەنگاربوونەوەی خودا و چەک هەڵگرتن لەدژی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە و لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە حوکمی سێدارەکەشیان پەسەند کراوە.
ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ناوی 21 کەس لەو 36 بەندکراوە ئاشکرا بووە کە کوردن و زۆربەیان خەڵکی سنە و دەوروبەری سنەن کە شەوی ڕابردوو لە زیندانی ڕەجایی شەهرەوە براونەتە شوێنێکی نادیار و لەسێدارە دراون.
ناوی هەندێکیان بریتییە لە "بەهمەن ڕەحیمی، ئارەش شەریفی، ئیدریس نیعمەتی، ئەحمەد نەسیری، شەهرام ئەحمەدی، سەید ئەمیر ئیبراهیمی، تالب مەلەکی، پووریا محەمەدی، کاوە وەیسی، کاوە شەریفی، فەرشید ناسری، فەرزاد هونەرجوو، وریا قادری فەرد، موختار ڕەحیمی، بەختیار ڕەحیمی، مەحموود ڕەحیمی، محەمەدکەیوان ڕەحیمی"
ساڵی پاریش لە شەش بەندکراوی کوردی سوننە مەزهەب لە زیندانی ڕەجایی شەهری کەرەج لەسێدارە دران.
باسنيوز
