كادیرانی یه‌كێتی: حزبه‌كه‌مان پۆست ده‌به‌خشێته‌وه
چه‌ند كادرێكی یه‌كێتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسن: "به‌خشینه‌وه‌ی پۆست و پله‌و پایه له‌ناو یه‌كێتی بۆ حزبێكی دیكه له‌پێناوی چی؟ له كاتێكدا بڕیاری به‌خشینه‌وه‌ی پۆست له‌ناو حزب ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعیه‌تی كۆنگره بێت"، له‌تیف نێروه‌یی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: "ئێمه له كۆنگره‌ی سێی حزب كۆمه‌ڵیك له پۆسته‌كانی سه‌ركردایه‌تیمان به به‌تاڵی هێشته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی دێنه‌وه ناو یه‌كێتی ئه‌و پۆستانه‌یان پێ بدرێت".
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی، گوتیشی: "به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆنگره ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه ئه‌و خاڵه هیچ گرفتێكی شه‌رعی و یاسایی نییه".
باس‌نیوز
