بارزانی هەوڵەکانی بۆ بەپارێزگاکردنی شنگال چڕ کردووەتەوە
شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: "بارزانی لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەكی یاساییە بۆ بەپارێزگابوونی شنگال، بەڵام ئێستا گرفت لە چۆنیەتی ڕووە یاساییەكەوەیە هەیە، چونكە ئەو ناوچەیە سەر بەماددەی ١٤٠ە و دەبێت هەنگاوی پێویستی بۆ بنرێت". نوێنەری ئێزدییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، گوتیشی: "بارزانی بۆ ئەو بابەتە لە هەوڵی دۆزینەوەی دەرچەیەكە، پشتیوانی تەواوی بەپارێزگابوونی شارەكە دەكات و ئەوەش ئێزدییەكانی دڵخۆش كردووە".
باسنیوز
