1500 خێزانی ئاوارە سلێمانی بە جێدێڵن
نزیکەی 30 هەزار خێزانی ئاوارەی خەڵکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق لە پارێزگای سلێمانی جێگیکراون کە بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون، ئێستاش ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی خەڵکی سنووری پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەددین.
هەڵمەتێک لە شاری سلێمانی دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆری ئاوارەکانی سنووری ئەنبار بنێردرێنەوە ناوچەکانی خۆیان، بەتایبەت دوای ئەوەی ناوچەکانیان لە دەست داعش کۆنترۆڵکراونەتەوە.
لە هەڵمەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان تاوەکو ئێستا 1500 خێزان خۆیان ناونووسکردووە، بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان لە سنووری پارێزگای ئەنبار.
رووداو
