قادر عەزیز: دەبینە بەشێکی گرنگی یەکێتی
دوای پلنیۆمەکە، قادر عەزیز، سکرتێری حزبی ئایندە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای رێککەوتنی یەکێتی و ئایندە، حزبی ئایندە نامێنێت و ”دەبینە بەشێکی گرنگی یەکێتیی و بووینەوە یەکێتییەکەی جاران“.
بە گوتەی قادر عەزیز، هەڵوەشاندنەوەی حزبی ئایندە و چوونە ناو ریزەکانی یەکێتی، لە کۆنگرەی سێیەمیی یەکیێتی باسکراوە و پێشنیازی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی بووە و ھەفتەی داھاتووش ”ئاھەنگێکی جەماوەریی بۆ ڕێککەوتنی ھەردوولامان سازدەکەین“.
لە وەڵامی پرسیارێکیدا، سکرتێری حزبی ئایندەی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کە حزبی ئایندە ”حزبێکی تازە نییە و مێژوویەکی دێرینی ھەیە“ ودوای رێککەوتنەکەشیان لەگەڵ یەکێتی، حزبی ئایندە نامێنێت و ”دەبینە بەشێکی گرنگی یەکێتی“.
دوای ئەوەی سەرکردایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ساڵی 2008 بڕیاری سڕکردنی سکرتێری حزبەکەی دا، قادر عەزیز لەو حزبە چووە دەرەوە و حزبی ئایندەی کوردستانی دروست کرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا، قادر عەزیز ئاماژەی بەوە کرد، کە حزبی زەحمەتکێشان ”پەلامار درا“ و بەرەیەکی لێ جیا کرایەوە، بۆیە ئەوان حزبی ئایندەیان دروست کرد و ”ناچار کراین ناوى حیزبەکەمان بگۆڕین“.
باسنیوز
