رۆژانە 500 تا 700 كەس لە ژێر دەستی داعش رادەكەن
(رزگار عوبێد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە ئێستادا رێژەی ئاوارەكان لە هەر چوار كەمپی دیبەگەدا زیاتر لە 27500 ئاوارەی تێپەڕاندووە.
(عوبێد) گوتیشی: "هەموو رۆژێك 500 بۆ 700 ئاوارەی ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ و گوندەكانی سنوورەكە، خۆیان لە ژێر دەستی داعش رزگار دەكەن و دێنە سنوورەكانی هێزی پێشمەرگە و ڕوو لە كەمپی دیبەگە دەكەن. هەر رۆژێكیش هێرش بكریًتە سەر داعش و چەند گوندێك ئازاد بكرێن، ئەوا بە هەزاران كەس بەرەو كەمپەكانمان دێن و لە دەستی داعش رادەكەن."
بەرپرسی كەمپی دیبەگە ئاماژەیشی دا: "بەپێی ئەو زانیاریانەی هەمانە و ئەو پرسیارانەی لە خەڵكە ئاوارەكەمان كردووە، دەركەوتووە كە لە كاتی دەستپێكردنی شەڕی مووسڵدا رێژەیەكی گەلێك زۆر خەڵكی ئاوارە دەبن، ئاخر ئاوارەكانیش دەڵێن هەموو خەڵكی تەمەننا دەكات لە بچووكترین هەلدا بگاتە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە و بە ئارامی و ئاساییشەوە بژی و لەم تیرۆرستانە رزگاریان بێت."
KDP
