وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: 20 مزگەوتمان داخستووە
بێرنار کازنۆڤ هەروەها رایگەیاند، کە بەهۆی ئەوەی لەو مزگەوتانەوە هانی توندوتیژی دەدرا و دژایەتیی بنەماکانی کۆماری فەرەنسا دەکرا، بڕیاری داخستنی 20 مزگەوت و شوێنی نوێژکردنی موسڵمانانی دەرکردووە و ژمارەیەک مزگەوتی دیکەش دادەخرێن.
نزیکەی دوو ساڵە، تیرۆریستان بە چەندین شێوازی وەک هێرشی چەکداری، تەقینەوە و رووداوی هاتوچۆ، کاری تیرۆریستی لە فەرەنسا ئەنجام دەدەن، کە ئەنجامدەری هەموو تاوانەکان موسڵمانی توندڕەو بوون و بە رەگەز خەڵکی وڵاتانی عەرەبین و بوونەتە خاوەن رەگەزنامەی فەرەونسی و ئەوروپی.
دوایین کاری تیرۆریستیی ئەو توندڕەوانە، هێرشکردنە سەر کەنیسەیەک بوو لە باکووری فەرەنسا و سەربڕینی قەشەیەکی بە تەمەنی فەرەنسی بوو.
باسنیوز
