نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری‌ عیراقی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا دابه‌زینی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ و نرخی‌ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر 128 هه‌زارو 300 دیناره‌.

ئه‌مڕۆ نرخی‌ دۆلار به‌رانبه‌ر 128 هه‌زارو 300 دیناره‌، به‌راورد به‌ كاتی‌ داخستنی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ دابه‌زیوه‌ كه‌ به‌ 128 هه‌زارو 500 دینار بوو".

ئه‌مڕۆ نرخی‌ 100 لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رامبه‌ر 43 هه‌زارو 250 دینار جێگیره‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێش كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی‌ 15ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌و وڵاته‌، نرخی‌ 100 لیره‌ 46 هه‌زار دینار بوو.

100 یۆرۆ 143 هه‌زار و 250 دیناره‌، 100 پاوه‌ند به‌ 169هه‌زارو 250 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی به‌رامبه‌ر 36 هه‌زارو 600 دیناره‌".

نرخی‌ دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ 111 دۆلارو 80 سه‌نت، 100پاوه‌ن 131 دۆلارو 90 سه‌نته‌.







خه‌ندان
Top