لە قسەکانی ڕێزان جاوید بۆنی شەڕی براکوژی دەکەین

لە قسەکانی ڕێزان جاوید بۆنی شەڕی براکوژی دەکەین
ماوەیەکە پارتی کرێکارانی کوردستان لە رێگای راگەیاندنەکانیانەوە هەوڵی دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕی شەڕی ناوخۆ دەبینین، دواین ئامرازی بەکارهێنانی شەر لێدوانەکانی ڕێزان جاوید، ئەندامی کۆماجڤاکی کوردستان بووە کە لە رێگای لێدوانەکەیەوە دەیەوێت ئەوە بڵێت کە پەکەکە لەهیچ تێناگات دەیانەوێت بڵین پەکەکە باوەڕی بە دیالۆگ و گفتووگۆ نییە بەڵکو یا دەبێت بێیتە سەر باوەڕیان یان پێت دەلێت وەرە بەچەک ڕووبەڕوومان ببەوە چونکە ئەوان دەست پێشخەری ئەو شەرانە بوون لە رابردوو لە نێوان لایەنە کوردیەکان هەڵیان گیرساندووە، لە ماوەی رابردوو لە کێلەشین لەسەر ئەو تێنەگەیشتنەیان پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستانیان شەهید کرد دواتر پاساوی جۆراو جۆریان هێنایەوە، کێشەئەوەیە پەکەکە تێناگات دەیەوێت بەهەر جۆرێک هەیە لە باشووری کوردستان شەڕێکی براکوژی بخوڵقێنێت، جارێک دەیەوێت ئەو شەڕە لە رێگای ئاگری راگەیاندنەوە خۆش بکات دواتر زەمینە سازی بکات لە رێگای شنگالەوە ئەو شەرە بکات.
ئەو هەڵمەتەی پەکەکە دەستی داوەتێ نابێت بەکەم تەماشابکرێت چونکە ماوەیەکە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ دانراو لە رێگای کەناڵە فەرمییەکانی سوریاوە دەستیان داوەتە دژایەتی کردنی دەوڵەتی کوردستان.
Top