ڕێکخەرێکی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات: خراپترین بزووتنەوەی لە مێژووی کورد بزووتنەوەی گۆڕانە

 ڕێکخەرێکی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات: خراپترین بزووتنەوەی لە مێژووی کورد بزووتنەوەی گۆڕانە
ڕێکخەرێکی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات، ڕەخنەی توندی لە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەکەی گرت و ڕای گەیاند کە خراپترین بزووتنەوە لە مێژووی کورددا، بزووتنەوەی گۆڕانە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1\8\2016، بەهرۆز جەعفەر، یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسینێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە نەوشیروان مستەفا ئەگەر ”پارچەیەک قوڕ“ی پێ بدات، ”دەیکات بە ئاڵتوون“، بەڵام ڕەخنەی توندیشی لێی گرت.

ئەو ڕێکخەرەی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات دەڵێت: ”ئەمە مانای وانییە کاک نەوشیروان پیاوێکی تەزویر و لەبلەبان نییە، ‌به‌ڵام دونیایه‌ك ڕۆژنامه‌وان و په‌رله‌مانتار و سیاسى موزه‌یه‌ف و به‌تاڵى بۆ دروستكردین“. جەختیشی لەوە کردووەتەوە: ”هه‌میشه‌ ده‌سە‌ڵات خراپه‌، به‌ڵام به‌دیوه‌ فه‌لسه‌فییه‌كه‌ى " هۆبز- لۆك و ڕۆسۆ"، ده‌سه‌ڵات شتێكى پیرۆزه‌، كۆمه‌ڵگه‌ بێ ده‌سه‌ڵات، وه‌ك مه‌ڕگه‌ڵ وایه‌ کە گورگ بیانڕانێت“.

هەر لەو نووسینەیدا، بەهرۆز جەعفەر ڕوونی کردووەتەوە: ”ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو، سه‌حاقه‌ و سه‌قافه‌ و ئیقتیساد و سیاسه‌ت و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ئاوه‌دانى، هه‌مووى په‌كى كه‌وت، له ‌دواى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وە، دواییش گڕگڕ هێنایانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ و خواسته‌كانى خه‌ڵكیشیان به‌ده‌ست نه‌هاورد“.

لە کۆتاییشدا ڕێکخەرەکەی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات بە ئاشکرا باوەڕی خۆی سەبارەت بە بزووتنەوەی گۆڕان دەردەبڕێت و دەڵێت: ”خراپترین بزووتنه‌وه‌ له ‌مێژووى كورددا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌“.









باسنيوز
Top