ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان لە سلێمانی پەیوەندییان بەپارتییەوە كرد
لە وتەیەكیشدا هەڵسوڕاوەكان پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ پارتی ڕاگەیاند.
هەڵسوڕاوانی گۆڕان جەختیشیان كردەوە لەئەمڕۆ بەدواوە هەرچیان پێبكرێت لە پێناو خزمەتكردن بە پارتی بیكەن.
لەلایەن خۆیەوە ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن بۆ نێو ڕیزەكانی پارتی و ڕایگەیاند پارتی حزبێكە كە جێگای هەموو بیروڕاكانی تێدا دەبێتەوە، چونكە خیتابی فیكری بەشێوەیەكە كە هەموو لایەك لەخۆی كۆدەكاتەوە.
باسنيوز
