ئاكپارتی: گوله‌ن هه‌میشه دژی چاره‌سه‌ری كێشەی كورد بووە
عه‌دنان بۆینوكه‌ره ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتی له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سایتی T24 پێی وایه كه سوپا لاوازی پێوه دیاره، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره له ئه‌نكه‌را باس له بوونی كوده‌تایه‌ك كراوه.
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌رده‌وام دژایه‌تی خۆی بۆ پرسی چاره‌سه‌ری دووپات كردووه‌ته‌وه. ئه‌و پێی وابووه كه نابێت ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كورده‌كان گفتوگۆ بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ش كرد، كه له شه‌وی كوده‌تایه‌كه‌دا تا میتی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاونه‌كرده‌وه، به‌وه‌ی شكستیان به كوده‌تا هێناوه، ئه‌مه‌ریكا نه‌یگوتووه ئێمه دژی كوده‌تاین.
ئه‌و گوتی "كاتێك ده‌زگای میتی توركیا راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و گوتی شكستمان به كوده‌تا هێنا، 5 خوله‌ك دوای ئه‌و راگه‌یاندنه، ئه‌مه‌ریكا گوتی دژی كوده‌تاین. ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه و گومانمان بۆ دروست ده‌كات له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاوه".
باسنيوز
