لە سلێمانی نووسینگەیەکی تایبەت بۆ دۆزینەوەی هاوسەری ژیان کرایەوە

 لە سلێمانی نووسینگەیەکی تایبەت بۆ دۆزینەوەی هاوسەری ژیان کرایەوە
لەهەنگاوێکدا بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ژن بهێنن یان شوو بکەن، لە سلێمانی نوسینگەیەک کراوەتەوە، کە کاری سەرەکی بە یەک گەیاندنی ئەو کەسانەیە کە بە دوای ژیانی هاوسەرگیری دەگەڕێن.

سەبارەت بە بڵاوبونەوەی ئەو دیاردەیە، کەناڵی (سکای نیوز عەربیە) راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژەی بە نووسینگەی (پەیمان) کردووە، کە لە شاری سلێمانی بە فەرمی کاری بەیەک گەیاندنی ئەو کچ و کوڕانەی گرتۆتە ئەستۆ کە بەدوای ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری دەگەڕێن.

لە ڕاپۆرتەکەدا بەپرسانی ئەو نووسینگەیە ئاماژەیان کردووە، کە بە بەرانبەر بڕە پارەیەکی کەم ئەو کارە ئەنجام دەدەن، ئەویش لە ڕێگەی پێشکەش کردنی زانیاری پێویست لە لایەن ئەو کەسەی دەیەویت پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدات، دواتر بە گوێرەی ئەو زانیارییانە و ئارەزووی خۆی هاوسەرێکی بۆ دەستنیشان دەکەین، ئەویش دەبیت بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن بێت، تائیستاش دەیان کەس لەو سەنتەرە بەم جۆرە هاوسەرگیرییان کردووە.







باسنيوز
Top