سلێمانى.. كاره‌با بۆ هەشت گوند ڕاكێشرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/8/2016 سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى، ڕابگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت بۆ گه‌یاندنى كاره‌با به ناوچه‌كان، كاره‌با بۆ هه‌شت گوندى ناوچه‌ى شارباژێرى سه‌ر به سلێمانى ڕاكێشرا".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى، ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و گوندانه‌ى كه كاره‌بایان بۆ ڕاكێشراوه، هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی چناران، گابهر، میرا، به‌رده‌سپیان، مێوهسورا و سه‌راوى سه‌ر به قه‌زاى ماوه‌ت، بڕى ئه‌و پاره‌شى كه تێیچووه یەک ملیار و 79 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى كاره‌باى سلێمانى بووه.
سالار حیسامه‌دین، گوتیشی: "له ڕاكێشانى كاره‌با بۆ ئه‌و شوێنانه كه 33 كیلۆمه‌تر بووه، تیایدا 600 ستونى كاره‌با به‌كارهاتووه و هەشت محاویلهشى بۆدانراوه، كۆمپانیای ئه‌وین ئه‌و پڕۆژه‌ى جێبه‌جێ كردووه".
باس‌نیوز
