پارتی: هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دوورخستنه‌وه‌مان شكست ده‌هێنێت
د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند: "هیچ لایه‌نێك ناتوانێت له به‌غدا پارتی په‌راوێز بخات، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئێمه باس بكرێت و بۆچوونمان وه‌ربگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی له به‌غدا به‌هێزه، ته‌نانه‌ت پۆستی ئه‌منیداری گشتی په‌رله‌مان لادرا به ڕه‌زامه‌ندی ئێمه لادراوه و به ڕه‌زامه‌ندی ئێمه كه‌سێكی دیكه له شوێنی داده‌نرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: "به‌غدا باش ده‌زانێت ته‌نیا له ڕێگای پارتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كرێت، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت پارتی فه‌رامۆش بكات ئایندەی ئەوەیە کە عێراق دەبێتە دوو پارچه، چونكه ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ده‌ست پارتییه، بۆیه مالیكی هه‌وڵی زۆر له‌مباره‌یه‌وه ده‌دات، به‌ڵام پێی ناكرێت و شكستی خواردووه".
باس‌نیوز
