نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕ، نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری‌ عێراقی‌ به‌جێگیری‌ مایه‌وه‌و نرخی‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 128هه‌زار و 250 دیناره‌.

نرخی‌ دۆلار و دراوه‌كانی‌ دیكه‌ش به‌راورد به‌ دوێنێ ئێواره‌ جێگیره‌و نرخی‌ 100 دۆلار، 128هه‌زار و 250 دیناره‌ و 100 یۆرۆش 143 هه‌زار و 500 دیناره‌، 100 پاوه‌ندیش به‌ 169هه‌زارو 500 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانیش به‌رامبه‌ر 36 هه‌زارو 750 دیناره‌".

نرخی‌ 100 لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رامبه‌ر 43 هه‌زار دینار جێگیره‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێش كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی‌ 15ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌و وڵاته‌، نرخی‌ 100 لیره‌ 46 هه‌زار دینار بوو.

جێگیری نرخی دراوه‌كان له‌كاتێكدایه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق دوێنێ بڕی 162 ملیۆن دۆلاری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌رچاوی‌ به‌خۆوه‌بینی‌ به‌راورد به‌پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو، كه‌ 140 ملیۆن دۆلار بوو.

نرخی‌ دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ 100 یۆرۆ 111 دۆلارو 75 سه‌نه‌ته‌و 100پاوه‌ندیش به‌ 132 دۆلارو 45 سه‌نته‌".

Top