عەلی عەونی : ئەگەر یوسف محەمەد بەڕاستیەتی با دەست لەكاربكێشێتەوە

عەلی عەونی : ئەگەر یوسف محەمەد بەڕاستیەتی با دەست لەكاربكێشێتەوە
رۆژی شەممە 30/7/2016 یوسف محەمەد لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانییەوە رایگەیاند، ئەو ئامادەیە لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان واز لەپۆستەكەی بهێنێت و داواشی لەهەموو لایەك كرد پۆستەكان بكەن بەقوربانی بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، لەبەرامبەر ئەو لێدوانەشدا ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەست خۆشی لەیوسف محەمەد دەكات‌و پێشوازی لەو لێدوانە دەكات.

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسایتی خەڵكی راگەیاند، ئەگەر یوسف محەمەد ئەو قسەیەی كە كردویەتی بەڕاستی بێت، ئەوا دەست خۆشی لێ‌ دەكەم، چونكە تێگەشتووە بەشێكە لە كێشەكە، بۆیە بەدڵنیایەوە بە لاچونی ئەو كێشەكە چارەسەر دەكرێت.

وتیشی، با ئەو خۆی بەكەسێكەوە گرێ نەدات‌و خۆی نەبەستێتەوە بەحزبەوە، ئەگەر بەڕاستیەتی با دەستلەكاربكێشێتەوە.




kdpmr
Top