لە هەولێر پرسەی شەهیدانی قامشلۆ بەڕێوەچوو

 لە هەولێر پرسەی شەهیدانی قامشلۆ بەڕێوەچوو
رۆژی یەكشەممە 31-7-2016، نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر پرسەی بۆ شەهیدانی قامشلۆ رێكخست و ژمارەیەك هاونیشتمانی و بەرپرسی حیزبی و حكومەتی بەشداریان كرد.

سەڵاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان یەكێك لە بەشداربووانی پرسەكە بوو، ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەڤانان رایگەیاند " برا و خوشكانمان لە رۆژئاوا كەسی ئێمەن، بەشداریكردن لە هاوخەمییان ئەركی ئێمەیە، بەشداریكردن لە خەمەكانیان كەمترین دەربڕینە".

رۆژی چوارشەممە 27-7-2016 دوو تەقینەوە لە گەڕەكی غەربی قامشلۆ روویاندا بەھۆی تەقینەوەكان 62 كەس شەھیدبوون و زیاتر لە 176 كەسی دیكەش برینداربوون.




رووداو-
Top