هه‌ولێر... حاجیان ده‌ست به مه‌شق ده‌كه‌ن
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی رایگه‌یاند، سبەی دووشەممە 1/8/2016 كاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی لەمزگەوتی سەواف لەشاری هەولێر پرۆسەی مەشق و ڕاهێنان و رێنمایی ئاینی و تەندروستی و ئیداری پێشكەش بەو حاجیانەی پارێزگای هەولێر دەكرێت كە بڕیارە ئەمساڵ سەفەری حەج بكەن.
وتیشی، بڕیارە لە 13/8/2016 یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم لەفرۆكەخانەی هەولێرەوە بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێبكەوێت و ژمارەی ئەمساڵی حاجیانی هەرێمی كوردستانیش 3656 حاجیە.
