بەرپرسێکی پێشووی گۆڕان: هەندێک بەرپرسی گۆڕان دەیانەوێت ئازادییەکان سنووردار بکەن

 بەرپرسێکی پێشووی گۆڕان: هەندێک بەرپرسی گۆڕان دەیانەوێت ئازادییەکان سنووردار بکەن
سەرچاوەیەکی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەندێک بەرپرسی بزووتنەوەکە، ڕێککەوتنەکەی نێوان گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکار دەهێنن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت و ئێستا هیچ بەرپرسیارێتییەکی لەنێو بزووتنەوەکەدا نەماوە ڕاگەیاند: ”ئەو کەسانەی ئێستا میدیای گۆڕان بەڕێوە دەبەن، کۆمەڵێکن کە خواستی کپکردنی دەنگی ئازادیان هەیە، ئەمانە هەمان کلتووری ناو یەکێتییان لەگەڵ خۆیاندا بۆ ناو گۆڕان گواستووەتەوە و هەمان سیاسەتیش پەیڕەو دەکەن“.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان بە باش دەزانم، بەڵام هەندێک کەس لەناو گۆڕان، هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنەکە بە لاڕێدا ببەن و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاری بهێنن“.

دوێنێ شەممە 30\7\2016 لەسەر نووسینێکی 3 دێڕیی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕێبوار حەمە وەیس، سەرنووسەری هەواڵی کەناڵی (KNN)ی لە کارەکەی لاداوە و جگە لەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک دووری خستووەتەوە، بۆ بەشی گەنجینەی کارگێڕیی میدیای گۆڕانی گواستووەتەوە.



باسنیوز-
Top