لە کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر كۆمپانیایەکی غاز
لەو هێرشەدا چوار کارمەندی کۆمپانیاکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران و هاوکات چەند بۆمبێکیشیان لەنێو کۆمپانیاکە دانابووە تەقینەوە.
كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوایی كه‌ركووك راگه‌یاند "له‌م ناوچه‌یە چەکدارانی داعش شانه‌ی نوستوویان هه‌یه، ساتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه كاتێك هه‌مه‌ڕ و باجهڕهكانمان گه‌یشته‌نه ئه‌وێ گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یاندا و له كه‌ركووكیشه‌وه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ هاوكاری هات و پێكه‌وه توانیمان كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ین".
له‌و هێرشه‌دا داعش چوار كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌ی شەهید کرد و چه‌ند بۆمبێكی ته‌قانده‌وه، پێشمه‌رگه كه ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی رزگار كرد پێشتر زانیاری له‌سه‌ر هێرشێكی له‌و شێوه‌یه هه‌بوو بۆیه سه‌نگه‌ره‌كانی به‌هێز كردوو وه‌كو پێشمه‌رگه دەڵێت؛ داعش هێڵێكی لاوازی پۆلیسی عێراقی قۆسته‌وه و توانی زیان به ئه‌و كۆمپانیایه بگه‌یه‌نێت.
عه‌قید روكن شوان حمه غه‌ریب، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت "زانیاری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه، به‌ڵام نه‌زانرابوو بۆ چ شوێنێكه بۆیه هێزه‌كانمان بهڵاوبوونهوه و توانیان چوار هاووڵاتی رزگار بكه‌ن له ده‌ستی
داعش به‌ڵام به‌داخه‌وه پێشتر داعش چواری دیكه‌ی شەهید کردبوو".
دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك ئۆپەراسیۆنی ده‌ستگیركردنی هاوكارانی هێرشه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد و له ناوچه‌كانی نزیك هێرشه‌كه‌دا توانیان چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن كه گومان ده‌كرێت هاوكاری شانه نوستووه‌كانی داعش بوبێتن.
هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق جارێكی دیكه پاراستنی كۆمپانیا "ئه‌ی بی توو" کە تایبه‌تە به كهپسكردنی غاز له ئه‌ستۆ گرتوو و كۆمپانیاكه‌ش به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستی به‌به‌رهه‌مهێنان و كه‌پس كردنی غاز كردووه.
رووداو-
