لە دێگەڵە هێرشدەكرێتە سەر چەند كارمەندێكی كارەبا
ستار قادر كەریم، لێپرسراوی كارەبای شارۆچكەی دێگەڵە رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە31-7-2016، چەند كارمەندێكیان لە گوندی (شیواشۆكی قەڵەم) لەلایەن چەند كەسێكی گوندەكەوە هێرشیان كراوەتە سەر.
ناوبراو هەروەها گوتی "كارەبای ئەو گوندە سەر بە دێگەڵەیە، كاتێك ئەو كارمەندانەمان چوون زیادەڕۆیی كارەبا لەو گوندە لەسەر چەند ماڵێك ببڕن، لەلایەن سێ كەسی گوندەكەوە هێرشیان كراوەتەسەر، ئازاردراون و پێیانگوتوون بۆتان نییە بێنە ئەم ناوچەیە".
لێپرسراوی كارەبای شارەدێی دێگەڵە جەختیكردەوە، لەڕێگەی بەڕێوەبەری شارەدێی دێگەڵەوە، سكاڵای یاسایی لەدژی ئەو چەند كەسە تۆمار دەكەن كە هێرشیان كردووەتە سەر كارمەندەكانیان.
رووداو
