فراکسیۆنی پارتی، دوو سەرۆک و دوو جێگر و دوو بڕیاردەری لیژنەی بەر دەکەوێ
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە پێی ڕێککەوتن، دوو ساڵ جارێک گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیژنەکاندا دەکرێت؛ وا ئێستا دوو ساڵ تەواو بووە و، گۆڕانکاریەکان دەستی پێکردووە؛ لەو گۆڕانکاریانەش، فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دوو سەرۆک و دوو جێگر و دوو بڕیاردەری لیژنەی بەر دەکەوێ."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، سبەی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان دەربارەی چەن و چۆنی گۆڕانکارییەکە و پشکی ھەر فراکسیۆنێک لەو گۆڕانکاریانە کۆ دەبنەوە؛ ئەگەر بڕیاربەدەستی لیژنەی ئاسایشوبەرگری بدرێتە یەکێتی پێویستە پۆستی بڕیاربەدەستی لیژنەی دارایی لە کۆمەڵ وەربگیرێتەوە و، بدرێتە پارتیی دیموکراتی کوردستان، جا ئەوە هەمووی لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا یەکلایی دەکرێنەوە.
KDP
