شاخه‌وان عه‌بدولڵا: ئه‌و شوێنانه‌ی خوێنی لێ ڕژاوه سنووری كوردستانه
بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هاوپه‌یمانان پشتگیری له مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له سنووره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌و ناوچانه‌ش كه پێشمه‌رگه‌ی لێیه، پاشه‌كشه‌ی لێ ناكرێت.
له‌باره‌ی لێدوانی هادی عامری، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در له عێراق كه باسی له‌وه كردبوو ده‌بێت پێشمه‌رگه له هه‌ندێك ناوچه‌ی كیشه له‌سه‌ر بكشێته‌وه، شاخه‌وان عه‌بدولڵا، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌هێزی پێشمه‌رگه و كوردستان ده‌كه‌ن، زۆر بچووكن و له‌ئاست پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نین، ئه‌و ناوچانه ئێستا تهنیاپێشمهرگه پارێزگاری لێ ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌و ناوچانه به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا له‌وێوه لیوای یه‌ك و دووی پڕ چه‌ك كردووه كه له سنووری كه‌ركوكه".
بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتیشی: "جگه له لیوای یه‌ك و دوو، هیچ لیوایه‌كی دیكه دروست ناكرێت، ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كوردستان ده‌یانه‌وێت شه‌قامی عه‌ره‌بی ڕازی بكه‌ن، كوردستان له‌و هه‌ڕه‌شانه گه‌وره‌تره و ئه‌وه جارێكی دیكه پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌ی ناكات، به خوێن ئه‌و ناوچانه هێناوه، ئه‌و خوێنانه پێمان ده‌ڵێن سنووری كوردستان كوێیه".
باس‌نیوز
