كه‌مال كه‌ركووكی: هه‌نارده‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌ن ڕانه‌وه‌ستاوه
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ڕاوه‌ستانی نه‌وت له كێڵگه‌كانی "بای حه‌سه‌ن" بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، د.كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووك به ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ده‌نگۆیانه دووره له ڕاستییه‌وه و هیچ شتێكی له‌و شێوه نه‌بووه، ته‌نیا داعش ده‌یه‌وێت زیان به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت، له هه‌وڵی ده‌رفه‌تن بۆ هێرشكردن، بۆیه خه‌ڵكی كوردستان سه‌ر به‌رزه به‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه، داعش له‌كوێ سه‌ری ده‌ربهێنێت لێیان ده‌درێت كوژراو بریندار و به‌دیلگیراویان هه‌یه".
كه‌ركووكی دڵنیایی به هاووڵاتیانی كوردستان ده‌دات كه داعش ناتوانێت بێته ناو خاكی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت ڕێوشوێنی توند بیگرنه‌به‌ر "به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م ناوچانه‌ی میحوه‌ری ئێمه، چونكه ئه‌مه شه‌شه‌مین جاره له‌و گوندانه‌وه هاوكاری تیرۆرستان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن زیان به پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نن".
به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووك، گوتیشی: "هێرشه‌كه له كوبه‌یسه و كارگه‌ی گاز كراوه، كه پۆلیسی نه‌وتی باكوور پارێزگاری ده‌كات، به‌ڵام داعش چوونه‌ته ناو كارگه‌ی گازه‌وه و چوار كه‌سیان شه‌هیدكردووه، پێشمه‌رگه‌ی لیوای دوو گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه توانیان ژماره‌یه‌كی كارمه‌ند ڕزگار بكه‌ن و ئێستاش كۆنترۆڵی دۆخه‌كه كراوه".
باس‌نیوز
