ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
لە پەیوەندی لەگەڵ هاوکاریکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەیەکی شەڕکەری هاوپەیمانان و نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجومەنی ئاسایەشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراەێکی بلاو کردەوە.





دەقی ڕاگەیەندراوەکە:




دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی ٣١/٧/٢٠١٦، فڕۆکەیەکی شەڕکەری هاوپەیمانان لە ئاسمانی کوردستان تووشی کێشەی تەکنیکی لە بزوێنەرەکەی بوو و بۆیە داوای نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر کرد.



بۆ ئەوەی لە کاتی نیشتنەوەی نائاساییی، فڕۆکەکە هیچ مەترسییەک دروست نەکات، داوا کرا کە بۆمب و تەقەمەنییەکانی بەتاڵ بکات، ئەوە بوو بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش شوێنێک لە دووریی 10 کیلۆمەتری باکووری رۆژئاوای شەقلاوەی بۆ دیار کرا و کاتژمێر ١٤:٣٥ی دوا نیوەڕۆ بۆمبەکانی لە شوێنی دیاریکراو بەتاڵ کردەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە و دواتریش فڕۆکەکە بەبێ کێشە لە فرۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە.





ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٣١/٧/٢٠١٦


Top