یەکێتی چەند پۆستێک بە حزبەکەی قادر عەزیز دەدات

 یەکێتی چەند پۆستێک بە حزبەکەی قادر عەزیز دەدات
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەند پۆستێک بە حزبەکەی قادر عەزیز دەدات و گوتەبێژی حزبەکەشی پشتڕاستی دەکاتەوە.

راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێتی چەند پۆستێکی لەناو پێکهاتە جیاکانی بۆ سەرکردەکانی حزبی ئایندەی کوردستان کە بە حزبەکەی قادر عەزیز ناسراوە، کردووەتەوە.

لەمبارەیەوە نەسروڵا سورچی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی ئایندە بە ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکێتی ڕاگەیاندووە: “دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، پرسی پێدانی پۆستەکانی ئایندە لەناو یەکێتی یەکلابووەتەوە، تەنیا واژووی کۆتایی ماوە”.

ئەوەشی ڕوون کردووە کە ئێستا ناتوانن ناوی پۆستەکەی ئاشکرا بکەن، چونکە ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی پۆستەکان ئاشکرا دەکرێت.







باسنيوز

Top