یەکێتی چەند پۆستێک بە حزبەکەی قادر عەزیز دەدات
راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێتی چەند پۆستێکی لەناو پێکهاتە جیاکانی بۆ سەرکردەکانی حزبی ئایندەی کوردستان کە بە حزبەکەی قادر عەزیز ناسراوە، کردووەتەوە.
لەمبارەیەوە نەسروڵا سورچی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی ئایندە بە ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکێتی ڕاگەیاندووە: “دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، پرسی پێدانی پۆستەکانی ئایندە لەناو یەکێتی یەکلابووەتەوە، تەنیا واژووی کۆتایی ماوە”.
ئەوەشی ڕوون کردووە کە ئێستا ناتوانن ناوی پۆستەکەی ئاشکرا بکەن، چونکە ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی پۆستەکان ئاشکرا دەکرێت.
باسنيوز
