"پێنج داعش بە دیل گیران.. نیوەی گوندە عەرەبنشینەكان شانەی نوستووی داعشن"
(د.كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ بەیانی هێرشیان كردە سەر ناوچەی كێڵگە نەوتییەكانی بای حەسەن، لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە زۆر بە توندی وەڵام درانەوە و تێك شكێندران."
پێوەست بە زەرەر و زیانەكانی تیرۆریستانی داعش، (كەركووكی) ئاماژەی دا: "چوار تیرۆریستی خۆكوژ لەناو براون و پێنج داعشیش بە دیل گیراون، هەروەها ئۆپەراسیۆنێكیشمان لە گوندەكانی ناوچەكە ئەنجام دا كە عەرەبنشینن و، تواندرا سێ تیرۆریست لە مالێكدا دەستگیر بكرێن و دوو تیرۆرستیتریش لەم گوندانە بە برینداری كەوتنە دەستمان."
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك و دوبز جەختیشی كردەوە: "بەردەوام دەبین لە پشكنینی ناوچەكە و ئیدی دەبێ حیسابێكی تایبەت لەگەڵ ئەم گوندە عەرەبیانەی دەوروبەری بای حەسەن بكەین و چارەیەكی ئەمنی باشی بكەین، چونكە نابێت لەم ماڵانەوە تیرۆریستان هاتوچۆ بكەن و بوونیان هەبێت، ئاخر نیوەی ئەم گوندە عەرەبانە شانەی نوستووی داعشن و ئەوەتا ئەمڕۆ یەكێكیان لەو گوندانەوە هاتبوو كە برایەكی ئەمیری داعشە."
KDP
