چەند هێرش بەرێکی داعش دەستگیر کراون
ئەمڕۆ یەکشەممە 31\7\2016، حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی و بەرپرسی میحوەری قەڵای ڕۆژهەڵات لە باشووری کەرکووک، ڕاگەیاند: هێرشی ئەمڕۆی داعش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن لە کەرکووک، بە هاوکاریی هەندێک کەس بووە لە گوندەکانی دەوروبەری ئەو ناوچەیە و زانیارییان پێ داون کە لەو شوێنەدا هەوراز و نشێو زۆرە، داعش لەچەند شوینێکەوە دزەی کردووە”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا ڕەوشەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، ئەو گرووپەی داعش کە هاتوون، دوو تیرۆریستیان خۆیان تەقاندووەتەوە، دواتر دووانیان دەستگیر کراون و یەکێکیشان کوژراوە. گوتیشی: “هێرشەکەی داعش داعش بە تەواوەتی تێکشاوە و ڕەوشەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە، ئەوەشی تەقێنراوەتەوە، بیرە نەوت نییە بەڵکو تانکەری خەزنکردنی نەوتە".
ڕوونیشی کردەوە کە یەکێک لەو تانکییانەی بۆ هەڵگرتنی نەوت داندراون، کوژێندراونەتەوە، بەڵام هێشتا ئاگر لە یەکێک لە تانکییەکانی دیکە هەڵدەستێت.
باسنيوز
