كاروانێكی یارمه‌تی سه‌ربازیی روسیا بۆ پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ ده‌گاته هه‌ولێر
ئه‌و كاروانه هاوكارییه‌ی روسیا كه بڕیاره نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بگاته هه‌رێم، سێیه‌م كاروانی یارمه‌تی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌یه له چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دووه‌م كاروانه كه راسته‌وخۆ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد له روسیاوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كاروانێكی یارمه‌تی سه‌ربازیی رووسیا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان‌و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كه "زیاتر ته‌قه‌مه‌نییه".
وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه پێشتر داوای یارمه‌تی سه‌ربازیی له روسیا كردبوو، به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داوای یارمه‌تیان كردوه‌و روسیا خۆی جۆری یارمه‌تیه‌كه‌ی دیاریكردووه.
عه‌مید روكن هه‌ژار ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌خه‌ندانی وت"ئاماده‌كاری ته‌واوكراوه بۆ گه‌یشتنی كاروانی یارمه‌تیه سه‌ربازیه‌كه‌ی روسیا‌و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی روسیا له‌هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ژار ئیسماعیل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، روسیا یه‌كه‌م جار له‌ڕێگه‌ی به‌غداده‌وه هاوكاری بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌غداد "كۆمه‌ڵێك چه‌كی گرنگی له‌و هاوكارییانه نه‌دا به‌هه‌رێمی كوردستان، بۆیه روسیا خۆی راسته‌وخۆ چه‌كی به‌هه‌رێمی كوردستاندا".
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسیله‌وه‌شكرد تائێستا لیستی یارمه‌تییه‌كه‌یان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، تا لیسته‌كه‌یان پێ نه‌گات بره‌كه‌ی و جۆره‌كه‌ی نازانن.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ماوه‌ی 2 ساڵه به‌درێژایی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه‌و له‌ته‌واوی میحوه‌ره‌كان داعشیان تێك شكاندووه‌و ناوچه‌كانیان له چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه پاككردۆته‌وه.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه وایكردووه وڵاتانی ده‌ره‌وه به گرنگی‌و بایه‌خه‌وه لێی بڕوانن‌و وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژی داعش هاوكاری پێشكه‌ش بكه‌ن له چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و راهێنان‌و راوێژی سه‌ربازیی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌ك هه‌ژار ئیسماعیل باسیده‌كات هاوكارییه‌كانی روسیا كاریگه‌ری باشیان هه‌بووه بۆ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌و له‌ئێستاشدا بۆ ناردنی یارمه‌تییه‌كانی بۆ پیشمه‌رگه ته‌نها به‌غداد ئاگادارده‌كاته‌وه.
خه‌ندان-
