پێشمەرگە شکستی بە هێرشەکەی داعش هێنا
بەپێی زانیارییەکان، سەعات 2ـی سەرلەبەیانیی رۆژی 31ـی تەمموزی 2016، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سزەر کارگەیەکی غاز لە سنووری رۆژئاوای شاری کەرکووک و چوار کرێکاریان کوشت.
دوای رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ پێشمەرگە، چەکدارەکان پاشەکشەیان کرد و پێشمەرگە توانی شکست بە هێرشەکە بهێنێت.
سەعات 8ـی سەرلەبەیانی، شەش چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکی کارەبا لە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانیشەوە، بیرە نەوتێکیان تەقاندووەتەوە.
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئاسایش و پۆلیسی ناوچەکە رووبەڕووی ئەو چەکدارانە بوونەتەوە و هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی بارودۆخەکە دەدەن.
باسنیوز
