سەرۆك بارزانی پەیوەندی بە عیرفان عەبدولعەزیزەوە دەکات

سەرۆك بارزانی پەیوەندی بە عیرفان عەبدولعەزیزەوە دەکات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە دەکات و پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یازدەی لێدەکات.

رۆژی شەممە 30-7-2016، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی كرد بەبۆنەی کۆتاییھاتنی کۆنگرەی 11 ی حیزبەكەیان و ھەڵبژاردنەوەی وەک رابەری گشتی.

بارزانی لە پەیوەندییەکەدا لەگەڵ رابەری گشتی بزووتنەوە ھیوای سەرکەوتنی بۆ رابەر و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوە خواست لە ئەرک و چالاکییە سیاسییەکانیاندا.

لە کۆنگرەی 11ی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستاندا، کە لە رۆژی 28-7-2016 لە شاری سلێمانی بە بەشداری 370 ئەندام بەڕێوەچوو، دوای رکابەری لەنێوان ھەریەک لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و كامیل حاجی عەلی، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بە بەدەستھێنانی 197 دەنگ بە رابەری گشتیی ھەڵبژێردرایەوە.
Top