له كه‌مپی دیبه‌گه، ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و هاوكاری دیكه درا به 4475 خێزانی ئاواره
ئه‌مڕۆ 30/7/2016، له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له كه‌مپی دیبه‌گه به‌رده‌وامه له دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان و پێدانی دووژه‌مه، ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به‌سه‌ر 2775 خێزان و تازهئاوارهی ژێر ده‌ستی داعش. له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوه‌كانی RAF و مبادروون، پارسێلی خۆراكیان دا به 1700 خێزانه ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه.
ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه روو ده‌كه‌نه كه‌مپی دیبه‌گه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی بیانی‌دا، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و شوێنی حه‌وانه‌وه و چه‌ندین پێداویستیی دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كات.
