لەسەر شەڕەمنداڵ لە كەركووك 10 كەس كوژران و برینداربوون

 لەسەر شەڕەمنداڵ لە كەركووك 10 كەس كوژران و برینداربوون
لەسەر شەڕەمنداڵ لە شاری كەركووك، شەڕەتەقە كەوتە نێوان دوو بنەماڵەو بەهۆیەوە 2 كەس كوژران و 8 كەسی دیكە برینداربوون.

کەرکووک :"ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30-7-2016، لە گەڕەكی رەحیماوە چەند منداڵێم بەشەڕ هاتوون، دواتر شەڕەكە گەورە بووە و شەڕەتەقەی تێكەوتووە".

عەقید عەبدوڵڵا مەجید، بەڕێوەبەری ئاسایشی رەحیماوە ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "بەھۆی تەقەکردن لەنێوان دوو خێزان لە گەڕەکی رەحیماوە، 2 كەس كوژراون و 8 كەسی دیكە برینداربوونە، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون، ئێستاش رەوشەکە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس کۆنترۆڵکراوە".


رووداو-
Top