پۆلیسی سلێمانی: منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە بەردەم مزگەوتێکدا دۆزرایەوە

پۆلیسی سلێمانی: منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە بەردەم مزگەوتێکدا دۆزرایەوە
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەبەردەم مزگەوتی خانەقای سلێمانیدا دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا تێیدا هاتووە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری ٣٠ تەموز منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەبەردەم مزگەوتی خانەقای سلێمانیدا دۆزرایەوە".

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە "پاش گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس و بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان بۆ شوێنی ڕوداوەکە، منداڵەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی و باری تەندروستی منداڵەکەش جێگیرە".

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە ئێستادا منداڵەکە ڕادەستی خانەی مناڵان کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
Top