زانكۆی كۆیه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یه‌كه‌مه
به گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه، هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی كۆیه، دهۆك و سۆران، یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌من له‌سه‌ر ئاستی كوردستان.
ئه‌و ریزبه‌ندییه له‌كاتێكدایه، كه زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، كه به‌دایكی زانكۆكانی كوردستان داده‌نرێت، له ریزبه‌ندی هه‌شته‌مین زانكۆدایه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان.
پێوه‌ره گرنگه‌كان بۆ ریزبه‌ندیكردنی زانكۆكان، بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه و بڵاوكراوه زانستییه‌كانی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی گووگڵ سكۆله‌ر (Google scholar) و گۆڤاره زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه، بڵاوكراوه و چالاكییه‌كان له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی زانكۆكان، به فایله‌كانی (وۆرد، پی دی ئێف، پاوه‌رپۆینت).
