سوننەکانی کەرکووک لەبارەی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە ناكۆكن
هاوكات عه‌ره‌به سوننه‌كانی كه‌ركووك داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن ژماره‌ی چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كانیان بۆ دوو هێنده زیادبكات.
سه‌عدون ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی گردبوونه‌وه‌ی كۆماری گوتی "نه برایانی شیعه و نه‌برایانی كورد رێگه‌یان به ئێمه نه‌دا چه‌ك هه‌ڵبگرین و ناوچه‌كانمان بپارێزین. بۆ شه‌ڕی حه‌ویجه و گرتنه‌ده‌ستی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و سنووره چه‌كداری زیاتر و پشتیوانی پێشمه‌رگه‌شمان ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له پێشمه‌رگه هیچ هێزێكی دیكە كه‌ركووكی نه‌پاراست".
حه‌شدی نیشتمانی حه‌ویجه لە 750 چه‌كدار پێكهاتوون و له شاره‌دێی عه‌له‌م جێگیركراون. به‌غدا به‌ڵێنی دامه‌زراندنی زیاتر له 500 چه‌كداری دیكه‌ی پێداون، به‌ڵام عه‌ره‌به سوننه‌كان، كه به‌نیازن له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی شه‌ڕی حه‌ویجه بكه‌ن، به‌و ژماره‌یه رازی نین.
خالید موفره‌جی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند "له‌ماوه‌ی دوو- سێ رۆژی داهاتوودا دیدارێكمان له‌گه‌ڵ عه‌بادی هه‌یه بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی كۆتایی حه‌شدی نیشتمانی حه‌ویجه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ته‌نیا سوپا و حه‌شدی سوننه شه‌ڕی حەویجە بكەن".
دروستكردنی ئه‌و هێزه به‌لای ئیداره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه جێگای قبوڵكردن نییه و "له پشت ئه‌م هەنگاوەوە مه‌زه‌نده‌ی پیلانێكی دیكه ده‌كه‌ن".
محەممەد كه‌مال، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك راگەیاند "سه‌حوه و حه‌شدی شه‌عبی-مان بینیوه و تاقیكردووەتەوە، ئه‌وانه له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزێكی یاسایی نین، ئێمه نامانه‌وێت بهێندرێنه ئه‌م سنووره و پاراستنی ناوشاریش كاری ئاسایش و پۆلیسه".
بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی حه‌ویجه له‌سه‌ر باشووری كوردستان پێشمه‌رگه شه‌ڕی حه‌ویجه به گرنگ ده‌زانێت، به‌ڵام به‌شێك له حیزبه سوننه‌كان رێگری ده‌كه‌ن و سوپای عێراقیش به‌شداریكردنی خۆی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆ ئۆپەراسیۆنی حه‌ویجه ده‌رنه‌بڕیوه.
رووداو-
