لە سلێمانی منداڵێكی ساوا دۆزرایەوە
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند "منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە گەڕەكی سەرشەقامی شاری سلێمانی، لە نزیک مزگەوتی خانەقا دۆزرایەوە. منداڵەكە تازە لەدایكبووە و تەمەنی هەفتەیەك بۆ مانگێك دەبێت. منداڵەکە ئێستا لە خانەی نەوجەوانانە."
نەقیب سەركەوت ئەحمەد گوتیشی:" بەشی پۆلیسی نەوجەوانان و هێزەكانی ئاسایش لەبارەی رووداوەكە دەستیان بە لێكۆلینەوە كردووە، ئەوەی لە كامێرای چاودێری دەركەوتووە، ژن و پیاوێك منداڵەكەیان جێهێشتووە، بەڵام ئەمە زانیاری كۆتایی نییە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە."
رووداو-
