فراكسیۆنه‌كانی كورد، بۆ گه‌یشت به ده‌رئه‌نجام له‌باره‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆكى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ى گۆڕینى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌و خشته‌یه‌ی كه دووساڵ پێشتر ئاماده كرابوو خراوه‌ته به‌ر باسه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه لیژنه‌كان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
(د. تارق گه‌ردى) له‌وباره‌وه راگەیاند، "ئه‌و پۆستانه‌ى به‌ر كورد ده‌كه‌ون، ئه‌مجاره (سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و په‌روه‌رده و هه‌رێم و پارێزگاكان و كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تین)."
جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامن، له‌باره‌ى جێگر و بڕیارده‌ر و به‌شه‌كانى تر‌ى لیژنه‌كان، سبه‌ینێیش كۆ ده‌بینه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه ئه‌نجام."
PDK.info
