لیژنەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم، لهبارهی كوشتنی بارزانهوه هێشتا كار دهكات
لیوای یاسایی (هەڵۆ نەجات) راگەیاند: "ئەو لیژنەیەی لەلایەن (سەرۆك بارزانی)ـیەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی كوشتنی هاووڵاتی (بارزان محەممەد) لە شاری كەركووك پێك هێندرابوو، لە یەكشەممەی رابردووەوە دەستی بە لێكۆڵینەوەكان كردووە و تائێستا بەردەوامن."
بەریوبەری ئاسایشی كەركووك گوتی: "لیژنەكە كەسوكاری كوژراوەكەیان بینیوە و لەگەڵ خودی پارێزگاری كەركووكیشدا كۆ بوونەتەوە، چەندین لێكۆڵینەوەی تریان كردووە و بە وردیی لە كارەكانیان بەردەوامن تا راستیی رووداوەكە دهردهخهن. هەركاتێكیش كارەكانیان تەواو بوو، روونكردنەوەی تەواو بۆ رای گشتی دەخەنە ڕوو."
PDK.info
