لیژنەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم، له‌باره‌ی كوشتنی بارزانه‌وه‌ هێشتا كار ده‌كات

 لیژنەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم، له‌باره‌ی كوشتنی بارزانه‌وه‌ هێشتا كار ده‌كات
بەرێوبەری ئاسایشی كەركووك دەڵێ، ئەو لیژنەیەی لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە پێك هێندرابوو بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوشتنی هاووڵاتی (بارزان محەممەد)، بە وردی بەردەوامن لە كارەكانیان تا دەگەنە راستیی روداوەكە.

لیوای یاسایی (هەڵۆ نەجات) راگەیاند: "ئەو لیژنەیەی لەلایەن (سەرۆك بارزانی)ـیەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی كوشتنی هاووڵاتی (بارزان محەممەد) لە شاری كەركووك پێك هێندرابوو، لە یەكشەممەی رابردووەوە دەستی بە لێكۆڵینەوەكان كردووە و تائێستا بەردەوامن."

بەریوبەری ئاسایشی كەركووك گوتی: "لیژنەكە كەسوكاری كوژراوەكەیان بینیوە و لەگەڵ خودی پارێزگاری كەركووكیشدا كۆ بوونەتەوە، چەندین لێكۆڵینەوەی تریان كردووە و بە وردیی لە كارەكانیان بەردەوامن تا راستیی رووداوەكە ده‌رده‌خه‌ن. هەركاتێكیش كارەكانیان تەواو بوو، روونكردنەوەی تەواو بۆ رای گشتی دەخەنە ڕوو."



PDK.info
Top