كوردانی ئێزدی، له په‌رستگای لالش جه‌ژنی چله‌ی هاوینه ده‌كه‌نه‌وه
جه‌ژنی هاوینه‌ی ئێزدیان، یه‌كێكه له كۆنترین جه‌ژنه‌كان و، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردانی ئێزدی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه ببن.
(لوقمان سلێمان) به‌رپرسی نووسینگه‌ی لالش له په‌رستگای لالش، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌و جه‌ژنه پێی ده‌ڵێن، جه‌ژنی چله‌ی هاوین، كه كوردانی ئێزی 40 رۆژ به رۆژوو ده‌بن، ڕێوره‌سمی ئه‌و جه‌ژنه 5 رۆژ ده‌خایه‌نێ، له‌و 5 رۆژه‌دا كوردانی ئێزدی سه‌ردانی په‌رستگای لالش ده‌كه‌ن و رێوڕه‌سمی جه‌ژن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پیریز رایده‌گرن.''
ئه‌وه‌شی گوت: ''كوردانی ئێزدی 5 جه‌ژنیان هه‌یه، جه‌ژنی چله‌ی هاوین یه‌كێكه له كۆنترین جه‌ژنه‌كانی كوردانی ئێزدی، بۆیه بایه‌خێكی زۆر به‌و جه‌ژنه ده‌درێت، راسته دوو ساڵه له‌به‌ر هاتنی داعش زۆر بایه‌خ به جه‌ژنه‌كان نادرێت و ته‌نیا رێوره‌سم به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، رێژه‌یه‌كی زۆر له كوردانی ئێزدی له په‌رستگای لالش ئاماده بن".
KDP
